كونسوڵخانه‌ی چیك له هه‌رێمی كوردستان, به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی چیكی و كوردی ساز ده‌كات.
له‌م كۆنسێرته‌دا گرووپی ڕیتمی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند ڕێبوار عه‌بدوڵا چه‌ند نمایشێكی ڕیتمی كوردی له رێگه‌ی ئامێری ده‌ف پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها گرووپێكی موزیكی چیكیش چه‌ند به‌رهه‌مێكی موزیكی و گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كات.
شوێن: سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر
رێكه‌وت: 29-9-2021
كات: 6:30 ئێواره هاتن بۆ هه‌مووانه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.