Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:58

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەکانی بەشی گواستنەوە لە ماوەی دوو ساڵی کابینەی نۆیەم بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئەیلوولی 2021 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، به‌شی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ بواره‌كانی دامه‌زراندنی وێستگه‌ و هێڵی گواستنه‌وه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه‌‌ لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمدا.

پڕۆژەکانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ بواره‌كانی دامه‌زراندنی وێستگه‌ و هێڵی گواستنه‌وه‌ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

دامەزراندنی وێستگە:

- بنیاتنانی چوار وێستگه‌ى گۆڕینى (11/33/132) کەی ڤی GIS لە بازاڕی نیشتیمان، نووسەران، شاویس و باداوە هەولێر.

- بنیاتنانی وێستگه‌ى گۆڕینى (11/33/132) کەی ڤی GIS لە بازاڕی نیشتیمان هەولێر.

- بنیاتنانی وێستگه‌ى گۆڕینى (11/33/132) کەی ڤی GIS لە نووسەران هەولێر.

- بنیاتنانی وێستگه‌ى گۆڕینى (11/33/132) کەی ڤی GIS لە شاوێس هەولێر.

- بنیاتنانی وێستگه‌ى گۆڕینى (11/33/132) کەی ڤی GIS لا باداوە هەولێر.

- بنیاتنانی وێستگەی تەوژمی کەسنەزان  (132/33/11)کەی ڤی.

- بنیاتنانی وێستگەی ئازادی نوێ GIS تەوژمی (132/33/11) کەی ڤی فراوانکردنی وێستگەی سۆران بە زیادکردنی یەک گۆڕەر‌ (63/50/40) ام ڤی ئەی.

- بنیاتنانی وێستگەی ڕووناکی (33/11) کەی ڤی

- بنیاتنانی وێستگەی بەحرکە (132/33/11) کەی ڤی.

- وێستگەی کەسنەزان مۆنۆمێنت.

- ته‌واوكردنى وێستگه‌ى ڕووناکی (11/33) کەی ڤی.

- بنیاتنانی وێستگەی ئازادی نوێ (132/33/11) کەی ڤی.

- فراوانکردنی وێستگەی سۆران بە زیادکردنی یەک گۆڕەر‌ بە قەبارەی  (40/50/63) ام  ڤی ئەی.

- بنیاتنانی وێستگەی بەحرکە (11/33/132) کەی ڤی.

- نۆژەنکردنەوەی وێستگەی مۆبایلی پیرمام (11/132) کەی ڤی.

- به‌ستنی پاوەر ترانسفۆرمەری 11/33 کەی ڤی.

- ته‌واوكردنى وێستگه‌ى گردجوتیار (11/33) کەی ڤی.

- نۆژەنکردنەوەی وێستگەی مۆبایلی پارك (11/132) کەی ڤی.

- تەواوکردنی وێستگەی مۆبایلی شەمامك.

- دانانی وێستگەی مۆبایلی ساڵح ئاغا لە ناحییەی قۆڕەتوو 25MVA-33/11kV.

- وێستگه‌ى شێروان مەزن (11/33) کەی ڤی .

- بنیاتنانی هێڵى 132 کەیڤى جۆرى (OHL – D/C – TT) بۆ (بەستنەوەى وێستگەى ڕانیە بە هێڵى چوارقوڕنە /قەڵادزە)، (وێستگەى سه‌یدسادق-وێستگەى هەڵەبجەى شەهید) ، (وێستگەى پێنجوێن – هێڵى هەڵەبجە/سه‌ید سادق).

- بنیاتنانی هێڵى 132 کەیڤى جۆرى (OHL – D/C – TT) بۆ وێستگە کەلار-هێڵى باشوورى سلێمانى/ بەرهەمهێنانى چەمچەماڵ 53کم.

- كڕینى 3 برێکەرى 11 كى.ڤى بۆ مۆبایلى سەید سادق  +چاككردن و ڕێكخستنەوەى هیێڵى 33كى.ڤى گردى جۆگه‌ + كرڕینى 2 محه‌ویلەى ئۆگزیلەرى به‌ تواناى 250 كى.ڤى ئەى  33/0.4 كه‌ى.ڤى.

- چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی دوکان (132/33) کەی ڤی.

- جیاکردنەوەی هێڵی (132) کەی ڤی چەمچەماڵ غازی – کەلار/کفری لە هێڵی (132) کەی ڤی چەمچەماڵ غازی – تانجەڕۆ و بەستنەوەی بە باسباڕی وێستگەی (400) کەی ڤی بازیان.

- تەواوکردن و بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی هەوائی بازیان – ڕانیە بە درێژی 105 کم لە پارێزگای سلێمانی ST. 31/2021.

- تەواوکردن و بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی هەوائی تانجەڕۆ – سەید سادق بە درێژی 55 کم لە پارێزگای سلێمانی ST. 32/2021                                                            

سه‌باره‌ت به‌ هێڵی گواستنەوە ئه‌م پڕۆژانه‌ ئه‌نجامدراون:-

- بنیاتنانی هێڵی 132 کەی ڤی دەبڵ سێرکت (Twin Tailله‌ نێوان وێستگەی هەڵمی خەبات-زەنگەنان 132 کەی ڤی.

- گۆڕینی ته‌لی گه‌یه‌نه‌ری هێڵی 132 کەی ڤی نێوان وێستگه‌ى شه‌قڵاوه‌ و مەفرەقى سۆران بۆ جۆرى (HTLS)

- بنیاتنانی هێڵى 132 کەیڤى نێوان وێستگه‌ى سۆران /1 و مەفرەقى سۆران بە درێژى 16کم و زیادکردنى (2 Bay) بۆ وێستگەى سۆران

- بنیاتنانی هێڵى 132 کەی ڤی نێوان وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كاشێ تاكو وێستگه‌ى زاخۆ/2 ته‌لكه‌به‌ر - به‌ درێژى 50کم.                                

- بنیاتنانی هێڵی 33kV DC Lark نێوان وێستگەکانی کفری 33kV و132kV بەدرێژی 7.5 کم.

- گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132kV لە DC lark  بۆ  DC lark HTLS بە درێژی 29 کم.

- بەستنەوەی وێستگەی کەسنەزان بە هێڵی 132 کەی ڤی (DC Twin Teal OHTL) رۆژهەڵاتی هەولێر/تەقتەق.

- ڕاکێشانی دوو فیده‌رى  33 کەی ڤی ده‌بڵ سێركت جۆرى (O.H.L) و 4*100 مه‌ترى كێبل له‌ ویستگه‌ى ڕێزان بۆ هێلى 33 کەی ڤی سۆران- مێرگه‌ سوور/بارزان.

- ڕاکێشانی فیده‌رى 33 کەی ڤی ده‌بل سركێت جۆرى (O.H.L) و2*100 مه‌ترى كێبل له‌ ویستگه‌ى ڕێزان بۆ وێستگه‌ى شیروان مه‌زن.

- ڕاکێشانی فیده‌رى 33 کەی ڤی ده‌بل سركێت جۆرى (O.H.L) و2*100 مه‌ترى كێبل له‌ ویستگه‌ى كۆیه‌ 2 بۆ وێستگه‌ى ته‌ق ته‌ق.

- ڕاکێشانی فیده‌رى 33 كه‌ى ڤى ده‌بڵ سركێت جۆرى (O.H.L) و2*100 مه‌ترى كێبڵ له‌ ویستگه‌ى (خه‌بات) بۆ وێستگه‌ى ئیفراز.

- بنیاتنانی هێڵه‌كانى 132 کەی ڤی هه‌ولێر غازى - قوشته‌په‌ (17كم) - (50) تاوه‌ر

- بنیاتنانی هێڵه‌كانى 132 کەی ڤی سه‌نته‌رى هه‌ولێر -ڕۆژئاواى هه‌ولێر (18كم) - (53) تاوه‌ر.

- بنیاتنانی هێڵه‌كانى 132 کەی ڤی ئازادى - ڕۆژئاواى هه‌ولێر  (6كم) - (17) تاوه‌ر

- بنیاتنانی هێڵه‌كانى 132 کەی ڤی رۆژئاواى هه‌ولێر - خه‌بات 25 كم.

- بنیاتنانی هێڵه‌كانى 132 کەی ڤی كه‌سنه‌زان شاوێس 13كم.

- گرێدانی وێستگەی ئازادی نوێ بە هێڵی 132 کەی ڤی بە هێڵی نێوان وێستگەی ئازادی و وێستگەى باشوور    .

- بنیاتنانی وێستگەکانى گۆڕینى 132 کەیڤى کانى بەردینە (قوڵەرەیسى)، کانى سپیکە،تانجەڕۆ ،  ڕانیە ، هەروەها زیادکردنى چوار خانەى 132 کەیڤى.

- چاکسازیی گۆڕەرەکانی گۆڕینی کارەبا لە هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین  (11/33/132) کەی ڤی.

- پڕۆژەی دابینکردن ودانانی 3 وێستگەی مۆبایل تەوژمی (11/132) بە قەبارەی (25) ام ڤی ئەی (132/11) KV بۆ سلێمانی و سەید سادق و چەمچەماڵ

فراوانکردنی وێستگه‌ى (11/33) کەی ڤی شەهید فارووق لە قەڵادزە.

- دروستکردنی شەقامی کۆنکرێتی لەبەردەم وێستگەی کارەبای قوله‌ڕەیسی (132) کەی ڤی.

- دروستکردنی ژوور و وەرشە بۆ تیمەکانی چاکسازی هێڵەکان و وێستگەکان لە چوارچرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.