ئەمڕۆ چوارشەمە 29ـی ئەیلوولی 2021 پارێزگاری هەولێر لە شارى کۆیە دانانى بەردى بناغە و دەستپێکردنى چەند پرۆژەیەکى خزمەتگوزارى ڕاگەیاند.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەى قیڕتاوکردنى بەشێکى گەڕەکی زانکۆ و فیدراڵ و نۆژەنکردنەوە و کونکرێتکردنى شەقامى سەرەکى تەق تەق-کەرکوک لە شارى کۆیە دانا.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا بەردى بناغەى قیرتاوکردنى ڕێگەى گوندەکانى شیوەجان، باوەقوبى، کچکە و قازى بەگیان و کانى ڕەش و چەند گوندێکى تر و نۆژەنکردنەوە ڕێگاى جەلى نازەنین دانرا.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەکان لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبەجێدەکرێت بە گوژمەى(1,350,100.000) ملیارێک و سێسەد و پەنجا ملیۆن و سەد هەزار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.