Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:45

18حزب و لایه‌نه‌ تورکمانییه‌کان بڕیاریاندا ده‌نگ به‌ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن

كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان 
کوردستان TV
100%

18حزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاریاندا ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و ده‌ڵێن : ئه‌مه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ مێژوویه‌ی نێوان لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ .

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی حزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ..

 نه‌ته‌وه‌ی توركمان و نوێنه‌ران و حزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان ، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی هه‌رێم, له‌ هه‌موو قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی كوردستان رۆلێكی گرنگ و هاوسه‌نگیان هه‌بووه‌ بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

له‌م كاته‌شدا كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رێوه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ پێكه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ عێراق و به‌ هه‌ست كردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و حزبانه‌یه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان هیچ كاندیدێكیان نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق, وه‌ك حزب و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان كه‌ ناومان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ بڕیارماندا ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین له‌ بازنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ خۆیان كاندید كردووه‌.  ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ مێژوویه‌ی نێوان لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان .

1-             پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان

2-             پارتی چاكسازی توركمان

3-             پارتی گه‌لی توركمانی

4-             كۆمه‌له‌ی لیبرالی توركمانی

5-             پارتی دیموكراتی توركمانی

6-             بزوتنه‌وه‌ی بێ لایه‌نی توركمانی

7-             ئۆجاغی توركمانی

8-             بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی

9-             پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی توركمانی

10           كومه له ی روشنبیری توركمانی

11-          پارتی یه‌كێتی توركمانی

12-          پارتی شروقی توركمانی

13-          فراكسیونه‌ توركمانیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا

14-          رێخراوی تولای بۆ كاروباری توركمانی

15-          یه‌كێتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی توركمان

16-          یه‌كێتی لاوان و قوتابیانی توركمان

17-          نوێنه‌رانی توركمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی لاوانی كوردستان

18-          مالی توركمان – توركمن ئیوی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.