له‌گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانت جێرمان میوانداری یانه‌ی مۆنبیلیه‌ی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان له پاریس به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی چوارده ئیدریسا گای سه‌نیگالی گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه پاریسیه‌كه تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوون تا له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش جۆلیان دراكسله‌ری ئه‌لمانی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و یانه‌ی پاریس سانت جێرمان له كۆی ئه‌نجام دانی هه‌شت یاری بیست‌و چوار خالی كۆكردۆته‌وه‌و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریه‌ك بدۆرێنێت ، یانه‌ی مۆنبیلیهش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی نۆ خاله و له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی دێت .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مۆنبیلیه تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.