له ده‌ست پێكی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی گرۆیتهر فۆرتو یاریه‌كه‌شی به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك برده‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رۆنهۆف سپۆرت پارك به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی ده تۆماس مۆله‌ر به تۆمار كردنی گۆلێك میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی سی ویه‌ك جۆشوا كیمیچ گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی باڤاری تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م فشاره‌كانی تیپی میوان درێژه‌ی هه‌بوو له خوله‌كی شهستو هه‌شت سباستیان گریسیك به‌رگریكاری گرۆیتهرفۆرت به‌هه‌له گۆلی سێیه‌می له سوودی یانه‌ی بتیرن تۆمار كرد، به‌ر له‌ته‌واو بوونی یاریش به دوو خولهك سیدریك ئیتن تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و یاریش به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی یانه‌ی بایرن كۆتایی پێ هات و یانه‌كه پێنجه‌م سهركگهوتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شازده خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی گرۆیتهر فۆرتیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به ته‌نها خالێك له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبوندی دێت .
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گرویته‌ر فۆرت تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.