به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر كه‌س و كاری زیندانیان ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت: سه‌ردانی بۆ لای زیندانیان ده‌ستپێده‌كرێته‌وه به‌پێی خشته‌ی راگه‌یاندراو رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: کەس و کاری ی سزادراوان ئاگادار دەکەینەوە کە دوابەدوای بڕیاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاردرا بە دەست پێکردنەوەی سەردانی کردنی سزادراوان لەلایەن کەس و کاریان بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بەڕەچاو کردنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە:
هەفتانە یەک ڕۆژ (دووشەممە) سەردانی ئەنجام دەدرێت لە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ کۆتایی دێت بەپێی ئەم خشتەیە :
- ڕۆژی دوو شەممە 2021/9/27 بۆ ئافرەتان تەنها ( دایک و خوشک و خێزان و منداڵی)
- ڕۆژی دووشەمە 2021/10/4 بۆ پیاوان تەنها ( باوک و برا و منداڵی)
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت: پێویستە کەسی سەردانیکەر ناسنامە یان هەر بەڵگەنامەیەکی فەرمی خۆی و سزادراو لەگەڵ خۆی بهێنێت.
راشیدهگهیهنن: جگە لە ناسنامە یان بەڵگەنامەی فەرمی هێنانی هەموو خواردنێک و کەل و پەلێک و خشڵ و پارە و جل و بەرگێک قەدەخەیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.