Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:28

حکوومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ی یادی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانییەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوامبن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-

پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەبۆنەی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەم.

نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانیەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.

هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوامبن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.