Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:10

ئێران گفتوگۆکانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌‌‌

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ شاری ڤییه‌نای پایه‌ته‌ختی نه‌مسا ده‌ست به‌ گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆكانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتانی 4 +1 ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ تیمی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕاپۆرتێك ئاماده‌ بكه‌ن و تێیدا دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ شێوازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان دیاری بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی ڕوو له‌ ڤییه‌نا بكه‌ینه‌وه‌.  

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ حوسێن ئه‌میر عه‌بدولهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ ڤییه‌نا، له‌گه‌ڵ جۆزیپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی 4 +1 كۆ ده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.