Erbil 26°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:16

هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بریندار دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئەیلوولی 2021، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

لە بڵاوکراوەکەدا ناسنامەی کۆڵبەرە برینداربووەکە ئاشکرا کراوە، کە ناوی "بوڕهان یوسفی"ـیە خەڵکی سەلاسی باوەجانییە.

کۆڵبەرەکە ڕانی ڕاستی بریندارکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە ته‌ندروستییه‌كانی "پاوە" کراوە.

شایەنی باسە، ناوچەی نەوسوود لە دابەشکاریی کارگێڕی ئێراندا، یەکێک لە سێ ناوچەی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان لە ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.