له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی گرانادای كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك كۆتایی پێهات .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كامب نوو به‌رێوه چوو هه‌ر له سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م گرانادا ده‌ستپێشخه‌ری كردوو له خوله‌كی دوو له‌سه‌ر ده‌ستی یاریزان دۆمینگۆس دوارتی به لێدانی سه‌ر تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی بارسا له هه‌وڵی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی یاریه‌كه بوون و راهێنه‌ر كۆمه‌لێك گۆرانكاری ئه‌نجام دا تا له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ ڕۆناڵد ئه‌راوخۆ به لێدانی سه‌ر گۆڵێكی بۆ بارسا تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆلێك كۆتایی پێ هات و یانه‌ی بارسه‌لۆنه تووشی دووه‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه، یانه‌ی گراناداش سێیه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێت له دوای دوو دۆراندن خاوه‌نی سێ خاله‌و له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له لالیگادا بارسێلۆنا 2 خاڵی له‌ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.