Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:40

بەریتانیا لەبەردەم مەترسی قەیرانی منداڵبووندایە

دەبێتە هۆی پەکخستنی ئابووری بۆ ماوەیەکی درێژ
کوردستان TV
100%

دەزگایەکی بەریتانی، هۆشداری لەوەداوە کە شانشینی یەکگرتوو لەبەردەم مەترسی قەیرانی منداڵبووندایە و ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی ئابووری بۆ ماوەیەکی درێژ.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی وەقفی بازاڕی کۆمەڵایەتی کە دەزگایەکی بەریتانییە لە ساڵی 1964دا، رێژەی منداڵبوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە لووتکە و تێکڕا هەر ژنێک 2،93 منداڵی بەرکەوتووە.

بەڵام ساڵی رابردوو، ئەم رێژەیە بۆ 1،58 کەمی کردووە و ئەم رێژەیەش کەمترە لە رێژەی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە جێگیری ژمارەی دانیشتوان کە لەسەدا 2،1ە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوە کراوە کە دابەزینی رێژەی منداڵبوون لە داهاتوودا گرفتی نەبوونی هێزی کار دروست دەکات و هاتووە "لەئێستادا لە کۆی هەر 10 کەسێک کە کار دەکەن سیانیان تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە، بەڵام لە 10 ساڵی داهاتوودا ئەم رێژەیە بۆ 3،5 کەس بەرزدەبێتەوە و لە ساڵی 2060دا دەگاتە چوار کەس".

ئاماژە بەوەش دراوە کە تا ساڵی 2050 لە هەر چوار بەریتانییەک یەکێکیان تەمەنی دەگاتە سەروو 65 ساڵ، بەم هۆیەوە هێزی کار کەمدەبێتەوە و ئەو کەسانەی پێویستییان بە هاوکاری دەوڵەت و مووچەی خانەنشینی هەیە زیاد دەکەن.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە قەیرانی منداڵبوون ئابووری بەریتانیا بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی پەککەوتن دەکات و ئاماژە بەوەش دراوە کە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بۆ زیادبوونی رێژەی منداڵبوون بەشێوەیەکی راستەوخۆ پاڵپشتی دارایی دەدەن بە دایکان و باوکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.