سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی ئەیلوولی 2021 کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن، عەمبارکردن، بەهەمهێنانی خۆراک، بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا، بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان.
شایەنی باسە، یڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە 121 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.