زانا ڕووسه‌كان توانیان گه‌ردیله‌ى زێڕ له تاقیگه دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك داهێنانێك توانییان جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانى زێڕه جۆراجۆره‌كان دابنێن.
زێڕ به یه‌كێك له كانزا ده‌گمه‌ن و شكۆداره‌كان ده‌ژمێردرێ، جگه له‌وه‌ى هۆیه‌كه بۆ دروستكردنی خشڵ و گه‌وهه‌ره به‌هاداره‌كان، هه‌روه‌ها هۆیه‌كه بۆ به‌كارهێنانى پیشه‌سازییه ورده‌كان له جیهاندا، ئه‌مه‌و كانزاى ڕه‌نگى زه‌رد به‌شێوه‌یه‌كى فراوان بۆ به‌كارهێنانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و پیشه‌سازى نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان و كۆمپیوته‌ره گه‌وره‌كان و گه‌یه‌نه‌ره ڕیشاڵه‌كانى تیشك به‌كار دێت.
به‌پێى ده‌زگای خزمه‌تی فیدڕالى رووسى بۆ موڵكییهتى هزر، ئه‌و زانایانه‌ی داهێنانه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه تۆمارى داهێنیان پێ به‌خشراوه له كاتێكدا ئه‌و تیمه توانیویانه گه‌ردیله‌ى نانۆیى بازنه‌یى له زێر دروست بكه‌ن كه خۆى له 5 نانۆمه‌تر ده‌بینێته‌وه.
SPUTNIK
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.