Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:17

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ بوێرانه‌ ده‌ست له‌ چیرۆکی کۆنی خۆمان به‌رده‌ین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێم رایده‌گه‌ێنێت: سیستەمی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی جددیە و ده‌بێت په‌له‌ بكه‌ین له‌ چاكسازییكردن له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ى 9 ى 2021 ،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا كه‌ لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دهۆک ،  كه‌ له‌ پارێزگای دهۆك به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: به‌رێوه‌چوونی  ئه‌م كۆنفراسه‌ گرنگه‌ ،  په‌روه‌رده‌ بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشه‌كه‌وتووه‌ ،   ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانست و ته‌نكه‌لۆژیا نه‌رۆین،  ده‌مێنینه‌وه‌.

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: وڵاتانی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیا سه‌ركه‌وتوون  ، گوتیشی:  چاككردن و چاكسازی له‌په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی دروستمان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات و ده‌شڵێت: پیشه‌ مه‌رج نیه‌ ته‌نیا كاری ئه‌كادیمی بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: ده‌بێ بوێرانه‌ ده‌ست له‌ چیرۆكی كۆنی خۆمان به‌رده‌ین و خوێندن و بروانامه‌ ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت .
راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌ و   مامۆستا كۆله‌گه‌ی پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌یه‌ .

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویستمان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه‌ و په‌یمانگا هه‌یه‌ و خوێندن و بروانامه‌ ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت .
هه‌روه‌ها گوتیشی: دروستكردنی مرۆڤێكی چه‌كداری به‌زانست پێویسته‌  و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌توانێ پاڵپشت بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌بێت بوێرانه‌ و راشكاوانه‌ له‌ بڕیاره‌ كۆن و نوێیه‌كان بكۆڵینه‌وه‌ ،  ده‌بێت په‌له‌ بكه‌ین له‌ چاكسازییكردن له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.