په‌رتووكی (بۆ مێژوو)ی سه‌رۆك بارزانی به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به (پیته‌ر دێ روڤه‌ر) سه‌رۆكی فراكسیۆنی NV-A و ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا كرا.
د. دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له سه‌ردانێكی بۆ په‌رله‌مانی به‌لجیكا له گه‌ڵ (پیته‌ر دێ روڤه‌ر) سه‌رۆكی فراكسیۆنی NV-A و ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا كۆبۆوه.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی NVA كه گه‌وره‌ترین گرووپی ناو په‌رله‌مانی به‌لجیكایه به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا د. دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی به تێروته‌سه‌لی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئێراق و ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی خسته‌روو و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به گۆرانكاری و پێشهاته سیاسیه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان روون كرده‌وه.
له به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه ڕۆڵی گرنگی هاوپه‌یمانان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و ئاماژه‌ی به‌وه راستییه كرد كه نه‌مانی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی تر تیرۆر به‌هێز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها دروست كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی به‌لجیكا ته‌وه‌ری تری دانیشتنه‌كه بوون و بڕیار درا كه له ئایه‌نده‌كی نزیكدا مێكانیزمی گونجاو بگرنه به‌ر بۆ ئاڵوگۆركردنی شاندی په‌رله‌مانی نێوان هه‌ردوولا و ده‌ست به هه‌نگاوه پراكتیه‌كان له‌و بواره‌دا بكرێت و له هه‌مان كاتدا باس له دروست كردنی كۆمیته‌ی دۆستایه‌تی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌لجیكا كرا.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رتووكی (بۆ مێژوو)ی سه‌رۆك بارزانی به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به دێروڤه‌ر كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.