Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:03

سه‌رکرده‌ى داعش له‌ بیابانى گه‌وره‌ کوژرا

کوردستان TV
100%

ئیمانۆئیل ماكرۆن له ‌لێدوانێكدا گوتى، عه‌دنان ئه‌بو وه‌لید سه‌حراوى سه‌ركرده‌ى داعشیان له‌ بیابانى گه‌وره‌ به ‌ده‌ستى سوپاى وڵاته‌كه‌یان كوشتووه‌‌.

عه‌دنان ئه‌بو وه‌لید سه‌حراوى سه‌ركرده‌ى داعش له‌ بیابانى گه‌وره‌ له ‌ساڵى 2015 به‌رپرسه‌ له ‌زۆربه‌ى هێرشه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌، له‌نێویاندا به ‌ئامانجگرتن و كوشتنى كارمه‌ندانى فریاكه‌وتى فه‌ڕه‌نسى له‌ ساڵى 2020، له‌مباریه‌وه‌ ماكرۆن كوشتنى سه‌حراوى به ‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ زانێ له‌و شه‌ڕه‌ى دژ به ‌گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان له‌ ناوچه‌ى ساحل هێناویانه‌ته‌ ئاراوه،  به‌ڵام ماكرۆن ناوى شوێنه‌كه‌ و نارۆكى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌مه‌و ڕووبه‌رى ناوچه‌ى ساحل 3 ملیۆن كیلۆمه‌تر ده‌بێ كه‌ هه‌ر له ‌مۆریتانیاوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا مالى نایجه‌ر و چاد و بۆركینا فاسۆ‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ فلۆرانس بارلى وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ڕه‌نسا له ‌ئه‌كاونتى (تویته‌ر)ى خۆیدا نووسیویه‌تى "ئه‌مه‌ زه‌برێكى گه‌وره‌یه‌ دژ به‌و گرووپه‌ تیرۆیستییانه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌"، هاوكات سه‌حراوى له‌ مانگى ئابى ڕابردوودا فه‌رمانى دابوو 6 له‌ كارمه‌ندانى فریاگوزارى و شوفێر و رێبه‌ره‌كانیان بكوژن، ئه‌م هێرشانه‌ش له‌ساڵى 2019 دواى زنجیره‌ هێرشێكى فراوان دێ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى مالى و نایجه‌ر، هه‌روه‌ها  له‌ساڵى 2017 ئه‌و گرووپه‌ له ‌پشت هێرشێكى كوشنده‌ بوونه‌ له‌ نایجه‌ر. 

جگه‌ له‌مه‌ گرووپه‌ تیرۆیستی و قاچاچییه‌كان، سنووره‌ پڕ له‌ كێشه‌كانى ساحل به ‌هه‌ل ده‌زانن تا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان، له ‌ساڵى 2013 هێزه‌كانى فه‌ڕه‌‌نسا ڕاوه‌دووى شانه‌ توندوڕه‌وه‌كان ده‌نێ تا رێگرى له‌ لقێكى رێكخراوى قاعیده‌ بكات، نه‌وه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر باماكۆى پایته‌ختى مالیدا بگرێ.

هاوكات ئێستا دوو له‌ نێردراوان له‌ ناوچه‌ى ساحل كار ده‌كه‌ن وه‌ك نێردراوانى پاراستنى ئاشتى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ 1400 سه‌ربازى 56 ده‌وڵه‌ت پێك دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نێردراوانى نه‌هێشتنى تیرۆر به ‌سه‌رۆكایه‌تى هێزه‌كانى "ئۆپراسیۆنى برخان" فه‌ڕه‌نسى كه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئه‌مریكاوه‌‌ پشتگیرییان لێ ده‌كرێ.

له ‌پاش كوژرانى سه‌حراوى، ماكرۆن له ‌ئه‌كاونتى خۆیدا له ‌(تویته‌ر) نووسیوویه‌تى "ئێستا یادى هه‌موو ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له ‌ناوچه‌ى ساحل  له ‌پێناوى فه‌ڕه‌نسادا گیانیان له ‌ده‌ست دا‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "قوربانى ئه‌و كه‌سانه‌ به ‌هه‌ده‌ر نه‌ڕۆیشت، لێره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ئه‌فریقى و ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌كاندا له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین".
BBC


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.