ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە گفتوگۆیەکى تایبەتدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی ناردنی نوێنەری بەهێز کرد بۆ عێراق، بۆ یەکلاکردنەوەى پرسه گرنگەکان.
ئومێد سەباح لە گفتوگۆکەدا ڕایگەیاند، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن مافێكی یاسایی و ده‌ستووری هه‌ر تاكێكی هه‌رێمی كوردستانە، بۆیە داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م کە ده‌نگدان ده‌یانگرێته‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و ده‌نگه‌كانیان به نوێنه‌ره‌كانیان بده‌ن و ڕەوانهی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ركردنی یاسای باش و چاودێرییه‌كی باش و دانانی كه‌سانی لێوه‌شاوه‌ی كورد له داموده‌زگه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی دابین بكه‌ن.
ئومێد سەباح ڕاشیدەگەیەنێت،ناردنی نوێنەری باش بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەستۆی هاووڵاتییان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مافانه بكرێت و رێگه بگیردرێت له زه‌وتكردنی ماف و شایسته‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم.
دەشڵێت: ئێمه ده‌بێت نوێنه‌رانی كارامان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی كاره‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات و له‌وێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، بۆیە ئێمە چه‌نده ده‌نگ، ڕه‌نگ و سه‌نگمان یه‌كگرتوو بێت و پێگه‌مان به‌هێز بێت ئه‌وه‌نده ئێمه ده‌توانین مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنین و ڕێگه‌ش نه‌ده‌ین هیچ كه‌س پێشێلی مافه‌كانمان بكات.
ئاماژە بەوەش دەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیە کاریانکردووە کە بە هیچ شێوەیەک سازش لە مافە دەستورییەکانیان نەکەن و ئومێد دەکات لە خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو ئەو مافانەی کە لە دەستووی عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و تا ئێستا جێبەجێنەکراون بێننه دی.
ئومێد سەباح گوتیشی: "داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا داواكردنی مووچه و بودجه و ئه‌و بابه‌ته ماددیانه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵامان بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاری زۆر گرینگ كراوه، بێگومان بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شووناسی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه بپارێزرێت و ڕێگری بكرێت له ده‌رچوونی هه‌ر یاسا و بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان هه‌ر داموده‌زگه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ربچێت، بۆیه زۆڕ زۆڕ گرینگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بابه‌تی خاكیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگه فیدڕاڵییه‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.