Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:08

حه‌شدی شه‌عبی به‌ فه‌رمانێک 30 هه‌زار چه‌کداری گه‌ڕانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ فه‌رمانێك 30 هه‌زار چه‌كداری ده‌سته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌ر كار دوای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆریان له‌نێوان ساڵانی 2015 تا 2018 به‌ بڕیار و سزا دوور خرابوونه‌وه‌‌.

فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌هۆی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشتینه‌ ئه‌و خاڵه‌ی بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 30 هه‌زار چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبی بده‌ین بۆ سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان.

ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌متر له‌ مانگێك ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێ.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی ئه‌م گه‌ڕاوانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌سته‌كه‌ ده‌بێت و یه‌ك فلس له‌ ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌سته‌كه‌ بۆیان خه‌رج ناكرێ.

به‌شی زۆری فه‌رمانی ده‌ركردنی ئه‌م چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ساڵانی 2015 تا 2018 ده‌گرێته‌وه به‌چه‌ندان هۆكار له‌وانه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌وام و سزاكان‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.