Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:36

ئیتاڵیا 100 ھەزار ژه‌مه‌ ڤاکسین پێشکەش بە عێراق ده‌کات

کوردستان TV
100%


 حکوومەتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی (COVAX)، 100 ھەزار ژه‌مه‌  ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کرد.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کاروانێکی ڤاکسینی کۆرۆنا کە 100 ھەزار ژه‌مه‌، لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیاوە بە ھامەھەنگیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە چوارچێوەی (COVAX) بە ئامانجی پاڵپشتیی کردن لە ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو 100 ھەزار ژه‌مه‌ ڤاکسینە، لە رێورسمێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا، برونۆ ئەنتۆنیۆ باسکۆینۆ رادەستی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و64 ھەزار و 600 کەس لە عێراق، ژه‌می یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.