ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٢ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی فەرەنسی بە سەرۆكایەتیی کۆلۆنێڵ فرانتز بەرپرسی سەربازیی هێزەکانی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا جێگری سەرۆک هەوڵ و ماندووبوونی هێزە فەرەنسییەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا و بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاریکاری و یارمەتیی سەربازییان بەتایبەتیش مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە شاندی میوان بەردەوامیی پشتگیرییان لە پێشمەرگە و هێنانی ڕاهێنەر و پسپۆڕی شارەزای زیاترى بواری سەربازی و مەشق و کاری هاوبەشى هاوپەیمانان و پێشمەرگەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کار و چالاکییەکانی داعش دووپات كردەوە،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.