Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:29

وەزیری ئاوه‌دانکردنەوە دوو پڕۆژە بەسەردەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون پڕۆژەکانی رێگای دووسایدی دوکان-چوارقورنە و پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی ڕانیەی بەسەرکردەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی سیدەکان- چوار قوڕنە بە ڕێژەی زیاتر (90٪‏)ـی کارەکانی تەواو بووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم بڕگەکانی تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە، هەروەها پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەم،  پێکھاتووە لەدرووستکردنی رێگایەکی دووساید بەدرێژی (18.5)کیلۆمەتر بەھەموو پێداویستییەکانییەوە، بوودجەی ئەم قۆناغە نزیکەی (52)ملیار دینارە.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت، پردی نوێی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت، درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21مەتر و پانی 15 مەترە، بڕی زیاتر لە (11)ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

هاوکات، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە میانی سەردانیکردنی پڕۆژەکانی دەڤەری ڕاپەرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ و رێگای گوندی دارەشومانە کە لەسەر ھەمان رێگایە، پلان و بەرنامەی خێراو درێژخایەنمان ھەیە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە جەختی کردەوە، پلانمان ھەیە لەداھاتوودا دوو وێستگەی کێش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رێگاکە دابنێین، چونکە لەئێستادا ھیچ وێستگەیەکی کێشی تایبەت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی لێ نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.