Erbil 6°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 01:19

ئەمریکا: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر دەکه‌ین

بەردەوامین لە پابەندبوونمان بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%


کۆنسوڵخانەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی  شه‌وی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات و رایدەگەیێنێت:  بەردەوامین لە پابەندبوونمان بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 9 ى 2021 ،  کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکیدا کە لە لاپەڕەی فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکات و پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامەکەیدا دەڵێت:بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا. ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق. پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە.

راشيده‌گه‌یه‌نن: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەواممە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

 له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ دژە تیرۆری کوردستان  راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 هه‌روه‌ها هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌وه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، ڕەوشێ شاری هەولێر ئارامە و مووشەکەکان بەر لەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان پوچەڵکراونەتەوە.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ، هێرشەکەی شەوی ڕابردوو، چوارەمین هێرشە لەمساڵدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئه‌نجامده‌درێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.