Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:32

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌که‌کان ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قام و گه‌ره‌كه‌كانی  سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆنكرێت ده‌كرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستى زیاتر خزمەتکردنى هاووڵاتیان ,  بە گوژمەى (١,٥٠٠,٥٠٠,٠٠٠ ) یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار لە سنورى شارەوانى بەحرکە  چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ  گەرەکەکانى ( ژین ، ئاشتى ) جێ به‌جێ ده‌كرێت .
راشیده‌گه‌ێنێت: ئەم پڕۆژانە ئەم  بڕگانە لە خۆدەگرێت ،  کردنەوە و تەخت کردن و لابردنی بەربەست ،  گواستنەوەى هێڵەکانى گەیاندن کارەبا ، تەلەفۆن ، ئینته‌رنێت و ئاو ئاوەڕۆ  دانانى و بەکارهێنانى ( B.R.C ) و کۆنکرێت کردنى کۆڵانەکان لە جۆرى ئاسایى     ( ١ : ٢ : ٤ ) .
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەم پرۆژانە لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر  وە بە شێوەى بەلێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.