چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئاشكرایانكرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مان یونایتد.
گرێبه‌ستی ئێستای یاریزانه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت و تا ئێستاش هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
به‌پێی زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی، كارگێڕی مان یونایتد به‌نیازه به‌ر له مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پۆگبا ده‌ستپێبكات تا ناوه‌ڕاستكاره‌كه ڕازی بكات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه درێژبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو گفتوگۆكانیش ئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وا ڕه‌نگه یانه ئینگلیزیه‌كه له مێركاتۆی زستانه‌ی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری پۆگبا بێت.
جێگای باسه پۆگبای ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له‌م هاوینه‌دا ئۆفه‌ری یانه‌كانی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمانی ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان پێده‌چێت له مێركاتۆی هاوینه‌ی ساڵی داهاتوو له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و به خۆڕایی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید بكات .
میدیاکان: مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ستی پۆگبا درێژبکه‌نه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.