له میانی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئهمهریكاو له‌یارییه‌كانی كۆمه‌له‌ی رۆژهه‌ڵات یانه‌ی ئه‌تلانتا یونایتد به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرلاندۆ ستی میوانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یارییه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی مێرسیدس بێنز به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و پێنج جۆرج كامبڵی ئه‌مه‌ریكی به تۆمار كردنی گۆلی یه‌كه‌م ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به روووی میوانداره‌كان كرده‌وه .
له خوله‌كی سی و هه‌شت داریل دایكی ئه‌مه‌ریكی و به‌رگریكاری ئۆرلاندۆ به‌هه‌له گۆلی دووه‌می له سوودی ئه‌تلانتا له‌سه‌ر گۆله‌كه‌ی خۆیان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌میش ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو له خوله‌كی حه‌فتاو دوو ئیزیكویل باركۆی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و ئه‌تلانتا یونایتد حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی بۆ سی خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سی‌و هه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه .
له‌خولی ئه‌مریکا ئه‌تلانتا یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرلاندۆ ستی تۆمار کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.