قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەنوسراوی ژمارە/ ٤٨٩٢ لە ٢/ ٦/ ٢٠٢١ قائیمقامیەتی چەمچەماڵی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لەسنوری ناحیەی سەنگاو ئاگادارکرد ، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دوو نوسراو بە ژمارەکانی / ١٩٥٢ لە ٩ /٦ / ٢٠٢١ و ٢٨٥٥ لە ٢٢/ ٨/ ٢٠٢١ ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاویکرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.
ڕاشیگهیاند: سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەراکانیشدا گیراوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزەئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.