سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، به هاوكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویانه ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له توركیاوه دیپۆرتی سووریا كرابوون، بگه‌ڕێننه‌وه كوردستان.
رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به "كوردستان تیڤی" ڕاگه‌یاند: به هاوكاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرمان له‌گه‌ڵ كوسنوڵگه‌ری وڵاتی توركیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 57 هاووڵاتییه كورده‌ی كه توركیا به مه‌به‌ستی دیپۆرتكردن ڕه‌وانه‌ی سووریای كردبوون.
بابكه‌یی ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی له ڕێگه‌ی غازی عه‌نتابه‌وه هه‌ر 57 هاووڵاتییه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كان 57 كه‌سه و سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتوویانه خه‌ڵكی سووریا‌ن، بۆیه حكوومه‌تی توركیا دوای ده‌ستگیردنیان ڕه‌وانه‌ی سووریای كردبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.