بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م خاكی ئه‌فغانستان و ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تێكی نوێ له‌و وڵاته، ڕێگه‌ی دا به یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووسی بیانی وه‌ك په‌یامنێر له وڵاته‌كه‌یان كار بكات.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (ئیماڕه‌تی ئیسلامی) له تویته‌ر وێنه‌ی پاسه‌پۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی بڵاو كرده‌وه كه مۆری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌فغانستانی بۆ لێدراوه.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ئێرانییه و وه‌ك په‌یامنێر بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی كار ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ده‌روازه‌ی سنووری قه‌ڵای ئیسلام له ویلایه‌تی هیرات ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ڕێگه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان پێداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.