له گه‌ڕی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی سێیه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی لیتوانیای میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی یازده‌دا، یاریزان مۆیس كین ئیتاڵیای كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، پاشان ئێدگاراس ئوتكوس یاریزانی لیتوانیا گۆڵی دووه‌می ئیتاڵیای به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كی چوارده تۆماركرد، له خوله‌كی بیست وچواریش، یاریزان جیاكۆمۆ ڕاسپادۆری گۆڵی سێیه‌می ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌و له هێرشێكدا، مۆیس كین گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، یاریزان جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ گۆڵی پێنجه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئیتاڵیا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م بۆ چوارده خاڵ به‌رزبووه‌وه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له سیی و حه‌وته‌مین له‌سه‌ریه‌ك نه‌دۆڕاو بووه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی .
له پاڵاوتنه‌کان ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیتوانیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.