Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:27

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتنە پارێزگای کەرکووک

کوردستان TV
100%

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، گەیشتە پارێزگاکە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و راوێژکاری سەربازیی سەرۆکوەزیران گەیشتووەنەتە پارێزگای کەرکووک.

ئاماژەیان بەوەیشداوە کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندەکە، زانیاری ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و باسیان لەوەشکردووە کە لە میانی سەردانەکەدا، هەروەها زانیاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجامی دەدەن، دراوە بە جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق .

ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، 12 پۆلیس کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.