Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:21

پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە کرایەوە

کوردستان TV
100%

بە بەشداری دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و خاوەنکار و بەڵێندەران و وەبەرھێنەران، دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە کرایەوە.

ئه‌مڕۆ رۆژی سێشەم لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری کارەبا و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و پارێزگاری ھەولێر، پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە کرایەوە.

پێشانگاکە لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و لەلایەن کۆمپانیای (لۆیال شۆ) بە ھەماھەنگی لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر رێک خراوە و رۆژانی (7تا 10 / 9/ 2021) بەردەوام دەبێت، تیایدا نزیکەی 100 کۆمپانیا و کارگە و پڕۆژە بە بەشداریی خاوەنکار و بەڵێندەران و وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.