له‌باره‌ی ته‌واونه‌كردنی یاری كلاسیكۆی زه‌وی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین، جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له یاریه‌كه ڕوویدا، كارێكی شێتانه بوو.
ئینفانتینۆ گوتی، به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین دوو به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوورن، یاری نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه هه‌رده‌م به‌هێزو پڕ له ڕكابه‌ریيه، به‌ڵام زۆر سه‌یر بوو كه بینیمان كه‌سانێك به جلی مه‌ده‌نیه‌وه خۆیان كرده ناو یاریگاو هه‌وڵیاندا چه‌ند یاریزانێك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی نامۆ بوو، به‌ڵام ده‌بێت تێگه‌یشتنمان بۆ ڕووداوی له‌م شێوه‌یه هه‌بێت كه ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له جیهاندا.
سه‌رۆكی فیفا ئه‌م ڕووداوه‌ی به ده‌رفه‌ت زانی تا داوا له یانه‌كان بكات هاوكاری هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن و ڕێگه به یاریزانانیان بده‌ن به‌بێ گرفت په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی فیفا جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌بێت ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ڕووداوی له‌م شێوه‌یه بدۆزرێته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فیفا ده‌رگاكانی كراوه ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو ڕاوبۆچوونه‌كان تا له‌م بارودۆخه ناهه‌موواره‌ی ئێستای وڵاتانی جیهاندا وه‌رزشوانان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و ته‌ندروستیان پارێزراو بێت .
سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی: رووداوی یارییه‌که‌ی نێوان به‌رازیڵ و ئه‌رژه‌نتین کارێکی شێتانه بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.