Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:22

ئێران .. کچه‌ کوردێکی ته‌مه‌ن 4 ساڵ به‌سه‌ختی بریندارده‌کرێت

کوردستان TV
100%


هێزە ئه‌منییه‌كانی  ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ،  لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کردووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزان منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ بە ناوی “هایا پەیام” کچی پژمان بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئةمنييةكاني  ئێران لە مەودای دوو مەتری تەقەیان لەم ئۆتۆمبێلە کردووە. ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە کە باوکی هانا چەند جار پێیانی وتووە کە خێزانەکەم پێیە و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.