Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:24

لە عێڕاق ڕێژەی تەڵاق ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بووندایه‌

کوردستان TV
100%

نەجلا حەمید ،پارێزەرە و ماوەی چواردە ساڵە لە بەغدا کاری پارێزەری دەکات ، گوتی: لەو ماوە درێژەی کار کردنم هیچ کات وەک ئەمساڵ کێسی جیابونەوەم نەبینیوە.

ئەو پارێزەرە گوتیشی: زۆربەی ئەوانەی داوای جیا بونەوە دەکەن ئافرەتن و تەمەنیان بچووکە ، هاوکات گوتیشی: کێشەکان خۆی لە دوو هۆکار گرێداوە ئەوانیش نەبونی هۆشیاری خێزان و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن.

هه‌روه‌ها نەجلا گوتی : ئەمڕۆ لە دادگا کێسی جیابونەوەی خێزانێکم جێ بە جێ کرد کە هاوسەری ئافرەتەکە لە ڕێگەی فەیس بوکەوە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسێکی تر درووست کردبوو.

گوتیشی: بێکاری و نەزانین لە چۆنیەتی مامەڵەی خێزانیش هۆکار گەلێکن بۆ ئەو کێشانە.

نه‌شوان تاڕق، چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤە و ئێستاش لە ڕێگەی ڕێکخراوێکەوە بە هاوکاری لەگەڵ یو ئێن کار دەکەن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانی و درووست کردنی کۆمەڵگایەکی تەتەندرووست بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی: ڕێژەی جیابونەوە لەگەڵ ساڵی پار لە سەتا سی زیادی کردووە، کۆچی گەنجان و بێکاری و نەبونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و چەندان کێشەی تر هۆکارن بۆ درووست نەبوونی خێزانێکی تەندرووست.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ئامارێکی دیاردەی کوشتنی ئافرەتانی لە لایەن هاوسەرو براو باوکانەوە بڵاو کردەوەو گوتی: سەرباری هەموو ئەو کێشانە ئەمساڵ دیاردەی کوشتنی ئافرەتان بەڕێژەیەک زیادی کردووە کە ئامارەکان بۆ ئەمڕۆ ترسناکن و بە ژمارە ئاشکرای نەکرد، بەڵام بە ڕێژە گوتی زۆر زۆرە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی خێزانی نەگونجان و هەروەها بەجێ هێشتنی هاوسەران و کۆچ کردن و بێکاری گەڕاندەوە.

هه‌روه‌ها ناوەندی لێکۆلینەوە و بەدواداچونی ئافرەتانیش کە ناوەندێکی سەربەخۆیە و ناوە ناوە ئاماری جیابونەوەو هەروەها کێشەکانی ژنان بە دیار دەخات ، دەڵێن کەمترین هاوسەرگیری جێ بە جێ دەکرێت ،بەڵام زۆرترین جیابونەوە لە شارەکانی خورووی عێڕاق هەیە.

ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.