Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:22

نەخۆشیی بیرچوونەوە لە ئاستی جیهان تەشەنەی کردووە

کوردستان TV
100%

 رێكخراوە تەندروستیی جیهانی نیگەرانە لە تەشەنەكردنی حاڵەتەكانی نەخۆشیی بیرچوونەوە-زەهایمەر لەسەر ئاستی جیهان، جەختیش لەوە دەكاتەوە تەنیا چەند وڵاتێكی كەم پلانیان دانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.


تەندروستیی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە "55" ملیۆن كەس لە جیهان تووشی خەڵەفاوی بوونەتەوە و زیاتریش نەخۆشییەكە پەیوەستە بەزەهایمەرەوە، هاوكات پێشبینی ئەوەش دەكرێ‌ ئەم ژمارەیە تا ساڵی 2030 بۆ "78"ملیۆن بەرز بێتەوە، هەروەها تا ساڵی 2050 بۆ "139" ملیۆن كەس بەرز ببێتەوە.


نەخۆشیی بیرچوونەوە لە ئەنجامی پاشەكشەی تواناكانی رۆژانەیە، زیاتریش ئەو كەسانە تووش دەبن كە تەمەنیان لە سەرووی شەست و پێنج ساڵیدایە.


لەگەڵ ئەوەی بە تەواوی چارەسەری زەهایمەر نییە، بەڵام توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە 40 لەسەدا بۆ دووركەوتنەوە  لەو نەخۆشییە، وەرزشە بە شێوەیەكی رێكخراو، لەتەك دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول، هاوكات بتوانرێ‌ بەشێوەیەكی ڕێك رێجیمێكی خواردن پەیڕەو بكرێ‌ و ئاگاداری كێشی گونجاویش بكرێ، هەروەها ئاگاداربوون لە پاڵەپەستۆی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆل و شەكر لە خوێندا، خراپترین كاریش بۆ ئەمە دووركەوتنەوەیە لە خەڵك، چونكە تووشی دڵًەڕاوكی و گۆشەگیری كۆمەڵایەتی دەبێت.


لەمبارەیەوە د.كاترین سیهبرا لە بەشی تەندروستیی عەقڵ و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەوە كرد كە زۆربەی ئەو پلانانەی دژی ئەم نەخۆشییە گیراوتەبەر بەرەو كۆتایی چووە، تەنانەت لە ناو ئەوروپاش كارەكان بەمشێوەیە نییە بتوانرێ‌ بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببنەوە، ئێستاش پێویستییەكی هەنووكەییە سیاسەتێك دابنرێ‌ بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشییە.


لەلایەكی دیكەوە 60 لەسەدای نەخۆشەكانی بیرچوونەوە –زەهایمەر لەو وڵاتانە زیاترە كە داهاتیان نزمە یان مامناوەندە، راپۆرتەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن تا ئێستا ئەو بڕە خەرجییەی دانراوە بۆ رووبەڕوونەوەی زەهایمەر نزیك بە 1300 ملیار دۆلارە، پێشبینیش دەكرێ‌ بەهۆی زۆربوونی رێژەكە خەرجییەكانی بگاتە 2800 ملیار دۆلار تا ساڵی 2030.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.