Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:18

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: چەند تیمێکی تایبەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان تەرخانکراون

کوردستان TV
100%


  به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1 ى 9 ى 2021 ، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی  و ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ باره‌ی پێدانی ڤاكسین به‌ مامۆستایان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن  كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
له‌ ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه‌دا، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار مامۆستا خۆیان لە سیسته‌می ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمارکردووە، ده‌شڵێت: لەو ژمارەیەش 21 هەزاریان ژەمی یەکەم و دووەم و(17 هەزار مامۆستاش ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
 هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا،  ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، بەڵینمان پێدراوە زۆرترین رێژەی ڤاکسین بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە تەرخانبکرێت و چەند تیمێکی تایبەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان تەرخانکراون.

بڕیارە رۆژی 14- 9 - 2021  پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە،  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن ،  پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە  ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
تا ئێستاكه‌،171 سەنتەر بۆ پێدانی ڤاکسین کراونەتەوە، ملیۆنێک و 200 هەزار ژه‌مه‌  ڤاکسین هاتۆتە هەرێمی کوردستان و نزیکەی 700 هەزار ژەمیش بە هاوڵاتیان دراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.