Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:34

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ماوەران هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری ماوەران هەركی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(ماوەران هەركی)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزمانی هەركی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـی ئابی 2021

………………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ رەمەزان ئەحمەد هورەی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك رەمەزان ئەحمەد هورەی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری بادینان(ئەحمەد عەلی هورەی)باوكی بەڕێزتانمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك ئەحمەد عەلی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـی ئابی 2021

………………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ تەلعەت مەردان سورچی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك تەلعەت مەردان سورچی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كچی بەڕێزتانمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و تەواوی خزمانی سورچی دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی كچی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـی ئابی 2021

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەلی سلێمان محەمەد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی عەلی سلێمان محەمەد

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی كوردپەروەر عەلی سلێمان محەمەد ناسراو بە(عەلی سایەق)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەلی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـی ئابی 2021

…………………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەمید حوسێن شوانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حەمید حوسێن شوانی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و رێبازی كوردایەتی كاك (حەمید حوسێن شوانی)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حەمید بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـی ئابی 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.