نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕاگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 دابەش دەكرێت.
له بارهی بڕی پارهكهوه ناوبراو رایگهیاند: بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران و بڕەكەی نزیكەی حەوت ملیار دیناره پارهكهش له رێگای چهكهوه بەشێوەی چەكی بانكی دابەشی سەر ئەو جووتیارانە دەكەین كە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردووە.
وتیشی: بۆ سلێمانی بڕەكەی سێ ملیار و 941 ملیۆن دینارە، بۆ هەولێر دوو ملیار و 517 ملیۆن دینارە، بۆ دهۆك بڕەكەی 381 ملیۆن دینارە كە كۆی گشتی دەكاتە شەش ملیار و 839 ملیۆن دینار.
بۆ ئهم مهبهستهش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕێكارە ئیدارییەكان دەستپێدەكات، دواتر لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بازرگانیی دانەوێڵە و بانكەكانی هەرێمی كوردستانهوه بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.