Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

حکومەتی هەرێم بڕیارێک له‌ لەبارەی گرانبوونی نرخی نان دەدات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢/٨/٢٠٢١، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کێشە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا کە تەواوکەری کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە ٢٠/٨/٢٠٢١ بوو.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی وەزیرانی کارەبا، بازرگانی و پشەسازی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وبریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو.
بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو هەوڵەکان بۆچارەسەرکردنی کێشەی گەنم و ئارد لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاسپێردرا کە ژمارەی فڕنەکان لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات و پۆلێنیان بکات لەسەر توانا و ژمارەی کرێکار و بە چ وزەیەکیش کار دەکەن.
لە هەمان کاتدا ئەو رێژەی ئاردە دیاری بکات کە ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ساڵانە هاوردەی دەکات و کێشە و گیروگرفتەکانی ھاوردەکردنی ئاردیش دیاری بکات.
هەر لە کۆبوونەوکەدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی بەرھەمی ڕاستەقینەی گەنم لە ھەرێمی کوردستان دیاری بکات و پێشبینیشی بۆ ساڵی داھاتوو بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
لە هەمان کاتیشدا پلانی خۆی بۆ چاندنی گەنم و بنەتۆو لە ھەرێمی کوردستان و پێوەرەکانی وەبەرھێنان و سیاسەتی بازرگانی ھەرێم و بەغدا بۆ پرسی گەنم دەستنیشان بکات.
بڕیارە بەیانی رۆژی سێشەمە ٢٤-٨-٢٠٢١ کۆبوونەوەکەیەکی دیکە لەو سەر ئەو پرسانە ئەنجام بدرێت و بڕیاری پێویست لەو بارەتەوە بدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣-٨-٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.