لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق- بنكەی پۆلیسی حەسار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كه دوانیان فهیسبوكی هاوڵاتییهكیان هاككردووهو له ژێر ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی تایبهتهكانی چوار ههزار دۆلاریان لێ سهندووه.
له راگهیهندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمار كرد كە فەیسبوكەكەی هاككراوەو لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بە چەند جارێك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت.
راشیدهگهیهنن: لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه، أ) ، (ه، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
هەروەها لە چالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە چووبوونە ناو ماڵێكەوە و ویستبویان دزی بكەن.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.