Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:20

د.دارا ڕه‌شید: گرنگى به‌و پرۆه‌ژه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ ده‌درێت که‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ژیانى هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دوو شه‌مه‌ 23-8-2021 د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى كرد و له‌لایه‌ن عه‌لى ره‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان پێشوازى لێكرا.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رۆڵى وه‌زیرى پلاندانانى له‌ جێبه‌جێ كردن و دارشتنى پلانه‌ درێژخایه‌ن و مامناوه‌ند و كورتخایه‌نه‌كان  و هه‌وڵه‌كانى وه‌ك ئه‌ندامێكى كارا له‌وه‌فدى باڵاى هه‌رێم بۆ به‌غداد به‌گرنگ وه‌سفكرد.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌  گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه‌و گرفته‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان وه‌زاره‌ته‌كان كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌دیارى كردنى پرۆژه‌كان و جێبه‌جێ كردنیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى پلاندانان ئاماده‌یى ته‌واوى خۆى و وه‌زاره‌تى دووپاتكرده‌وه‌ بۆ باشتر كردنى كاره‌كانیان و هه‌روه‌ك تیشكیشى خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت له‌دارشتنى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ و دیارى كردنى بودجه‌ى په‌ره‌پێدان و بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان" ووتیشى تایبه‌ت مه‌ندى و گرنگى دراوه‌ به‌و پرۆژانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى راسته‌و خۆیان به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاولاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك ئاو و ئاوه‌رۆ و كاره‌با و شه‌قام و خزمه‌تگوزاریه‌كانى تر.
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى پلاندانان ووتی له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربونمان له‌ كابینه‌ى نۆیه‌ سه‌ربارى قه‌یرانى دارایى و بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ڵام ئامانجمان خزمه‌تكردنى هاولاتیان و گه‌یاندنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری بوو بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستان به‌بێ جیاوازى و له‌ ئه‌ركه‌كانى خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.