ژاپۆن بۆ فراوانکردنی پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق، 300 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە حکوومەتی بەغدا.
وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، مۆتێگی تۆشیمیتسو لە میانی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کیۆدۆ-ی ژاپۆنی، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان دواون.
هەروەها باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردووە و بڕیاردراوە بۆ فراوانکردنی پاڵاوگەکانی نەوت لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، ژاپۆن 300 ملیۆن دۆلار قەرز بداتە عێراق.
ژاپۆن 300 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.