Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:14

سێ پەیامی سەرخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز شێخ یوسف شێح سالم سەرۆك هۆزی كیكی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، شێخ یوسف شێخ سالم

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری هۆزی كیكی (شێخ غازی)مامی بەڕێزتانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و كەسوكار و تەواوی خزمانی هۆزی كیكی و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لەخودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو شێخ غازی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و هۆزی كیكی ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

22ـی 8ـی 2021

…………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مام بێا تۆما

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لەخانەوادە و كەسوكاری مام بێا تۆما

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مام بێا تۆما و هاوژینی کە دەکاتە باوك و دایكی شەهید(ماجید بێا تۆما) مان بیست.

بەم بۆ نەخەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبووان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

باره‌گای بارزانی

22ـی 8ـی 2021

………………………

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان كاك(ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ناسراو به‌ (ئه‌حمه‌د رابیعه‌)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ئه‌حمه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

22ـی 8ـی 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.