Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:22

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تبار له‌کاتی کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌ستگیرده‌کات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕزگاری، دوو تۆمەتباریان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ و ماددەی ٣٠ی تایبەت بەماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی فەرمانێکی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ر، ت، أ لەدایکبووی ١٩٧١)یان جێبەجێکرد لەشوێنی نیشتەجێبوونیدا کە داواکراو بوو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان، تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکەدا بەناوی (ئ، ع، ح لەدایکبووی ١٩٨٠) سەرقاڵی کێشانی مادەی ھۆشبەر بوون، بۆیە لەلایەن مەفرەزەکەی پۆلیسەوە ھەردو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشیگیرا بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا لەجۆری ھیرۆیین و ئەو ئامێرەی تۆمەتبارەکان ماددەکەیان پێ کێشاوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ھەردو تۆمەتبار کراوەتەوەو تۆمەتبار (ر، ت، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی ٤٤٦ و ٣٠ ڕاگیراوە. ھەروەھا تۆمەتبار (ئ، ع، ح) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی ٣٠ی تایبەت بەماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.