له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێ له رۆَشنبیران و به‌رپرسان و دامه‌زرێنه‌ری ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد (هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی) مه‌راسیمی ناساندنی ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و زانستی، له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانی به‌رێوه‌چوو كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده كه‌له‌پورییه‌وه زیاتر هه‌وڵی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هونه‌رو میوزیك و كه‌له‌پوری كوردی ده‌درێت.
پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌وته‌یه‌كدا وتی: له‌مه‌ودوا هه‌ردولا هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ن و مامۆستایان و خوێندكاران ده‌توانن سود له‌ئه‌رشیفی ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد وه‌ربگرن بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، وتیشی ئێمه وه‌ك زانكۆی سلێمانی له‌ساڵی 2018 دا دكتۆرای فه‌خریمان به‌خشییه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی له‌پای ئه‌و كاره جوانانه‌ییدا، خۆشبه‌ختانه له‌وكاته‌وه ئێمه له‌گه‌ڵیاندا له‌گفتوگۆدا بووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانیه‌وه بناسرێت، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕی له‌مه‌ودوا ئێمه ده‌بینه هاوڕێیه‌كی ئینیستیتیوت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان گه‌نجینه‌یه‌كیان له‌كه‌له‌پورو له‌مێژووی زاره‌كی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌رشیف كردووه.
هه‌روه‌ها مه‌زهه‌ری خه‌لقی دامه‌زرێنه‌ری ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد وتی: له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا كاری جدییان كردووه بۆ ئه‌رشیف كردن و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هونه‌رو ئه‌ده‌ب و كه‌له‌پوری كوردی.
شایانی باسه ئینستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد له‌ساڵی 2003 له‌سلێمانی دامه‌زراوه دوولقی سه‌ره‌كی له‌سلێمانی و دهۆك هه‌یه.
ئا- كامران
مه‌راسیمی ناساندنی ئینستیتیوتی که‌له‌پوری کورد وه‌ک ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمی و زانستی به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.