بەهۆی گەردەلوولی گرەیس کە لە ناوچەکانی خۆرئاوای مەکسیک کاریگەرە، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردووەتەوە، گرەیس کە لە جۆری سێیە و لە کاتژمێرێکدا 200 کیلۆمەتر دەبرێت، کاریگەری کردووەتە سەر ویلایەتی ڤیرەکروز.
لە ئاکامی ئەو بارانە بەخوڕ و داڕووخانەی بەهۆی گەردەلوولەکەوە دروست بووە، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی پەیوەندیدار لە ناوچەکە، هۆشداریاندا لەبارەی بەردەوامی بارینی بارانی بەخوڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.