Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:42

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌: رێژەی 45%‏ی کارەکانی پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە تەواوکراوە

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامی ھەیەو سەرەڕای رۆژانی پشو و ھەینی کارکردن تیایدا بەردەوامە.
پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، لەئێستادا رێژەی لە %45ی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە-بنگرد.
لە رۆژی  13 ى 10 ى 2020  بەئامادەبوونی  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان   بەردی بناغەی بۆدانراوە و درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21مەتر و پانی 15 مەترە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بڕی زیاتر لە (11)ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و بودجەکەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینکراوە.

پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە-بنگرد، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ئیدارەی راپەڕین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.