Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

کابوڵ.. هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لەودیو بەربەستەکانی فڕۆکەخانەوە چاوەڕێی جێهێشتنی وڵاته‌که‌یانن

کوردستان TV
100%


هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی کە دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن، لە کابوڵی پایتەخت چەندین رۆژە لەودیو بەربەستەکانی بەردەم فڕۆکەخانەی حامید کارزای چاوەڕێن رێگەی چوونە ناو فڕۆکەخانەکەیان پێ بدرێت.
لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستی گرتووە بەسەر کابوڵدا، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن روویان لە فڕۆکەخانەی حامید کارزای کردووە و لەبەردەم دەروازەی فڕۆکەخانەکەدا چاوەڕێن کە لە نێویاندا کەسانی بەتەمەن، ژن و منداڵیش هەن.
منداڵانیش زۆرترین پشکی ناڕەحەتییەکانی چاوەڕوانییان بەرکەوتووە.
یەکێک لەو هاووڵاتییانەی ماوەی پێنج رۆژە لەبەردەم فڕۆخانەکەدا چاوەڕێیە باسی لەوە کرد کە گرفتی نەبوونی خۆراک و ئاویان هەیە، ئاماژەی بەوەش دا کە دەیانەوێت لە ئەفغانستان بڕۆنە دەره‌وه‌ و به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ بۆ هەر وڵاتێک ده‌چن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.