Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:16

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا: هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی گرنگی سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستە

کوردستان TV
100%


 سیاسەتڤانی کورد عەبدوڵباست سەیدا  سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دەڵێت، دەبێ ئێستا کورد زیاتر لە هەموو کاتێک ئامادەبن بۆ هەموو ئالانگاریەک چونکە ئێستا کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا ژمارەییەکی گەورە و دیارن، بۆیە دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ گۆڕانگارییەکان.
عەبدوڵباست سەیدا،  سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا رایده‌گه‌ێنێت: ئێستا هەرێـمی کوردستان هاوسەنگی سیاسەتی خۆی پاراستووە و توانیوویەتی بببێتە مەڵبەندێکی دیبلۆماسی جیهانی لە ناوچەکە و سیاسەتێکی حەکیمانە بەڕێوەبردووە لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەرئەوە دەتوانێت کاریگەری گەورەتر بێت.
سەیدا گوتیشی، زۆر ئاماژەی سیاسیی هەن کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی سیاسیی گەورە هەیە لە نێو سیاسەتی جیهاندا لەوانەش پەیامی پاپا ڤاتیکان و هاتنی دیبلۆماتکاران و پێکەوەژیانی ئاینەکان لەم هەرێمەدا توانیوویەتی ڕەنگدانەوەییەکی گەورە لە نێو جیهاندا هەبێت.
ده‌شڵێت: دەبێ رۆژئاوایی کوردستان چاو لە هەرێمی کوردستان بکات و ئەزموونی هەرێـمی کوردستان بکاتە پلان بۆ ئایندەی خۆی، ئەوەی ئێستا پەکەکە بە هێزەکانییەوە لە ڕۆژئاوایی کوردستان دەیکات کارێکی خراپە بۆ ئەزموونی سیاسی کورد لە سوریا و ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.